گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ کێشانی نێرگەلە لە باخچە و پارکەکاندا قەدەغەکرا و ڕێوشوێن گیراوەتەبەر

2019.09.02 - 22:31
هەولێر؛ کێشانی نێرگەلە لە باخچە و پارکەکاندا قەدەغەکرا و ڕێوشوێن گیراوەتەبەر
ناس کورد- لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پارکەکانی هەولێر، قائیمقامی هەولێر بڕیاریدا کێشانی نێرگەلە لە باخچە و پارکەکاندا قەدەغە بکرێت و لە هەڵمەتێکیشدا دەستیانگرت بەسەر زیاتر لە 100 نێرگەلەدا کە پابەندی بڕیارەکە نەبوون. , لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاندووە: "قائیمقامی هەولیر بڕیاریداوە بەدەستپێکردنی هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی دیاردەی کێشان و بەکرێدانی نێرگەلە لەپاڕک و باخچەکان". , ئاماژە بەوەشکراوە، لە یەکەم هەنگاوی هەڵمەتەکەیاندا، لەڕێگای بەشی پۆلیسی شارەوانی دەستیانگرتووە بەسەر زیاتر لە 100 نیرگەلەدا و لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە لەناوینبردوون و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت. , قائیمقامییەتی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، ئەو دیاردەیە بوەتەهۆی بێزارکردن و ناڕەزایی ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی باخچە و پارکەکانیان دەکرد بۆ وەرزش و پشوودان، بەڵام لە ڕێگەی هەڵمەتەکەیانەوە تا ڕادەیەکی باش بنبڕکراوە و بەردەوامیش دەبن. , ,