گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەراوردێک لەنێوان ڕیاڵ مەدریدی لۆپێتیگی و زیدان

2019.09.02 - 21:21
بەراوردێک لەنێوان ڕیاڵ مەدریدی لۆپێتیگی و زیدان
ناس کورد- بەگوێرەی بەراوردێکی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا دەردەکەوێت کە دەستپێکی ئەم وەرزەی ریاڵ مەدرید بە ڕاهێنەرایەتی زیدان، لە دەستپێکی وەرزی ڕابردوو بە ڕاهێنەرایەتی لۆپێتیگی خراپترە. , لەدوای تێپەڕبوونی سێ جەولە بەسەر یارییەکانی خولی ئیسپانیدا، تیپەکەی زیدان بە بردنەوەیەک و دوو یەکسان بوون پێنج خاڵی لە کۆی نۆ خاڵ بەدەستهێناوە، هاوکات لە پلەی پێنجەمی لالیگدایە بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای ئەتلەتیکۆمەدریدی یەکەم. , لەکاتێکدا، وەرزی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید بە ڕاهێنەرایەتی لۆپێتیگی لە کۆی سێ یاری دەستپێکی خولەکەدا سێ بردنەوەی بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەدا بوو. , هاوکات وەرزی ڕابردوو، ریاڵ مەدریدی لۆپێتیگی لەو سێ یارییەی سەرەتادا 10 گۆلیان تۆمارکردبوو، هەروەها تەنها دوو گۆڵیان لێ تۆمارکرابوو، لەکاتێکدا لەم وەرزەدا تیپەکەی زیدان، شەش گۆڵیان تۆمار کردووە و چوار گۆڵیشیان لێ تۆمار کراوە. , بەگوێرەی بەراوردەکە بێت تا ئەم قۆناغە ڕیاڵ مەدریدی وەرزی ڕابردووی لۆپێتیگی لە ڕیاڵ مەدریدی ئەم وەرزەی زیدان باشترە، کە پێش کۆتایی هاتنی گەڕی یەکەمی خولەکە لۆپێتیگی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە. , ,