گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو کۆمپانیا ئامادەن بە حەوت هەزار دینار کاری عەریزەنوسەکان بکەن بە ئەلیکترۆنی [بەڵگە]

2019.09.02 - 20:47
دوو کۆمپانیا ئامادەن بە حەوت هەزار دینار کاری  عەریزەنوسەکان  بکەن بە ئەلیکترۆنی [بەڵگە]
ناس کورد- کاردانەوەکان دژی گرانکردنی نرخی عەریزەنوسین بەردەوامە و دوو کۆپانیای بواری ئەلیکترۆنیش نوسراوێکیان ئاڕاستەی حکومەت کردووە، بەگوێرەى ئەو نوسراوانە ئامادەن بۆ ماوەی 12 ساڵ هەمان کار بکەن، بەبڕی حەوت هەزار دینار و بڕی سێ هەزاریش دەگەڕێننەوە بۆ حکومەت. , بەپێی نوسراوێک کە سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، هەردوو کۆمپانیای "ئیرلی فیوچەر" و "ئیکواتۆر"، نوسراوێكیان ئاڕاستەی حکومەت کردووە و ڕایانگەیاندووە، کە ئامادەن سکاڵانوسی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانگەکانی دادنوس لە هەرێمی کوردستان دابین بکەن بۆ ماوەی 12 ساڵ و بە نرخی حەوت هەزار دینار. , هاوکات ئاماژە بەوەشكراوە، کە لەو حەوت هەزار دینارە، 60٪ی بۆ خۆیانە و 40٪ی پارەکە کە سێ هەزار دینار دەکات دەگەڕێننەوە بۆ حکومەت. , ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکدا واژوو کردووە، کە نرخی "عەریزە"ی بەرزکردەوە بۆ 25 هەزار دینار و لەو بڕەش تەنها پێنج هەزاری بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە و 20 هەزاری بۆ کۆمپانیاکە دەبێت، بەڵام پاش ناڕەزاییەکى زۆرى هاوڵاتیان، نرخەکەیان بۆ 15 هەزار دینار دابەزاند، بەڵام ھێشتا ئە نرخە بەزۆر دەزاندرێت. , لەوبارەیەوە سۆران عومەر ئاماژەی ئەوەکردووە، پێویستە ئەو گرێبەستە ھەڵوەشێتەوە کە بەناوی عەریزەنوسی ئەلکترۆنی بارگرانی لەسەر خەڵک زیاد کردووە و  ئەلکترۆنی نیە، بەڵکو تەنھا تایپ و پرێنتە بە کۆمپیوتەر. , ,