گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

کچە کوردێک بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکی جیهانی هەڵبژێردرا

2019.09.02 - 18:53
کچە کوردێک بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکی جیهانی هەڵبژێردرا
ناس کورد- کچە وەرزشوانێکی کورد کە وازی لە وەرزشکردن هێنابوو گەڕایەوە و پاش بەزاندنی ڕکابەرەکانی لە کێبەرکێی ناو ئۆردووییدا، بۆ بەشداری لە ڕکابەرییە جیهانییەکانی وۆشۆی 2019 هەڵبژێردرا. , مریەم هاشمی، کە کچە وەرزشوانێکی کرماشانییە، لەنێو ڕکابەرەکانیدا بۆ وەرزشی وۆشۆ لە کێبڕكێی "ناو ئۆردوویی"دا لە هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران لە کێشی 75 کیلۆگرامدا توانى پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت. , پاش ئەو سەرکەوتنەش مەریەم هاشمی، بۆ بەشداریکردنی لە ڕکابەرییە جیهانییەکانی وۆشۆی 2019 هەڵبژێردرا. , مریەم هاشمی لە دایکبووی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و پێشتر  چوار مەدالیای زێڕی لە پاڵەوانێتی جیهاندا بەدەستهێناوە، پاش بەدەستهێنانی مەدالیای چوارەم لە ساڵی 2015دا ماڵئاوایی لە وەرزشکردن کرد، لەئێستادا گەڕاوەتەوە بۆ بردنەوەی پێنجەمین مەدالیای زێڕی ژیانی لە ڕکابەرییەکانی وۆشۆ. , ,