گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی؛ خوێندنگەی کوردستانی بنەڕەتی کرا بەناوی بڕیاری شەهید ئاسۆوە

2019.09.02 - 17:57
سلێمانی؛ خوێندنگەی کوردستانی بنەڕەتی کرا بەناوی بڕیاری شەهید ئاسۆوە
ناس کورد - خوێندنگەی كوردستانی بنەڕەتی لە گەڕەكی سێتوان لە شاری سلێمانی، كرا بەناوی بڕیاری شەهید ئاسۆوە. . بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاری گۆڕینی ناوی خوێندنگای كوردستانی بنەڕەتی بۆ خوێندنگای بڕیاری شەهید ئاسۆ، جێبەجێ کرد و ئەمڕۆ (دووشەممە 2ی ئەیلولی 2019) لە مەراسیمێکدا تابلۆی خوێندنگاکە گۆڕدرا. . بەگوێرەى نووسراوێک کە واژووی دڵشاد عومەر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی سلێمانی لەسەرە و  ڕۆژی (26ی ئایاری 2019) دەرچووە و بڕیاریدابوو بە گۆڕینی ناوی قوتابخانەی (کوردستان)ی بنەڕەتی  بۆ قوتابخانەی (بڕیاری شەهید ئاسۆ)ی بنەڕەتی لەسەر  میلاکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات. . ئەو قوتابخانەیە لە هەمان ئەو گەڕەکەیە کە ماڵی شەهید ئاسۆی لێیە و وەکو وەفایەک بۆ گیانلەدەستدانی منداڵەکەی بەناوی ئەوەوە ناو نراوە. . بڕیاری شەهید ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی، دوای شەهیدبوونی باوكی لە (3ی ئابی 2019) ئەمساڵ و لە هێرشێکی داعشدا، لە حەسرەتی باوکی تووشی جەڵتەی مێشک بوو، سەرئەنجام ڕۆژی 25ی ئاب گیانی لەدەستدا و ڕووداوی گیانلەدەستدانەکەشی کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و پرسەیەکی گشتی لەسەر ئاستی کوردستان بۆ دروست بوو. .