گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگاى تورکیا بڕیارى بێتاوانى دەمیرتاشى لە دۆسیەى پەکەکە دەرکرد

2019.09.02 - 16:47
دادگاى تورکیا بڕیارى بێتاوانى دەمیرتاشى لە دۆسیەى پەکەکە دەرکرد
ناس کورد- لە دانیشتنى 19هەمینى دادگایکردنى سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە)،بڕیارى بێتاوانى دەمیرتاشى لە دۆسیەى پەکەکە دەرکرد. . ئەمڕۆ (دووشەممە، 2ی ئەیلولی 2019)، 19هەمین دادگای سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) بەڕێوەچوو، تیایدا لە دۆسیەیەکی بەخشرا و هەدەپەش داوای ئازاکردنی دەکات. . سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە)، بەهۆکاری ناجێگیری باری تەندروستی ئامادەی دادگاییەکە نەبوو و لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بەشداری کردووە و بەرگری لە خۆی کردووە. . ڕەمەزان دێمیر، پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند، دادگا بەکۆی دەنگ بڕیاریداوە، دەمیرتاش لەو دۆسیەیە بێبەرى بکات کە بەهۆیەوە ساڵێک و 9 مانگە لە زیندانە، بەڵام دەمیرتاش ئازاد ناکرێت بەهۆی ئەو دۆسیانەی لەسەری ماوە. . ئاماژەی بەوەشکرد، لە دانیشتنەکانی داهاتوودا لەسەر دۆسییەکانی دیکەی کە ماوون دادگایى بەڕێوەدەچێت و دەمیرتاش بە بەشداری پارێزەرەکانی بەرگری لە خۆی دەکات. . سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە)، لە تشرینی دووەمی ساڵی 2016وە لەسەر چەند دۆسییەکی جیاواز زینداندایە و  پێشتر دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ داوای له‌ توركیا كردبوو، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بكه‌ن. .