گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەدنان کەرکووکی: ئەو شاندەی سەردانی بەغدا دەکات حزبی نیە و حکوومییە

2019.09.02 - 14:15
عەدنان کەرکووکی: ئەو شاندەی سەردانی بەغدا دەکات حزبی نیە و حکوومییە
ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی، ڕەتیکدەکاتەوە هیچ پلانێک لە ئارادا بێت بۆ ئەوەی شاندێکی حیزبی هاوبەش لە نێوان پارتی، یەکێتی و گۆڕان سەردانی بەغدا بکات و دەڵێت: ئەوشاندەی کە لە ئاێندەیەکی نزیکدا بڕیارە  بچێتە بەغدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. . عەدنان کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بەناس کوردی ڕاگەیاند، "هیچ پلانێک نییە لە نێوان پارتی، یەکێتی و گۆڕان بۆ درووستکردنی شاندێکی حیزبی هاوبەش بۆ سەردانکردنی بەغدا." . وتیشی: "کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، کێشەی دوو حکومەتە و کێشەی حیزبی نییە". . سەرکردایەتییەکەی پارتی جەختی لەوەشکردوە،  شاندەکەی هەرێمی کوردستان نوێنەری هەموو لایەنە پێکهێنەرەکانی هەرێمی تێدا دەبێت، بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی بەغدا بکەن. . هەروەها باسی لەوەکرد، گرنکترین ئەو دۆسیانەی شاندەکە تاوتۆێیان دەکات، پرسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەبێت، هاوکات کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەى  نێوان هەولێر وبەغداش باسدەکرێن. . ئێوارەی دوێنی یەک شەممە، کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی نێوان، پارتی دیموکراتی کوردستان وبزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامدرا، بەگوێرەی زانیارییەکانیش، بزووتنەوەی گۆڕان پێشنیاری کۆبوونەوەی سێ قوڵی لە پارتی کردووە، بە بەشداری یەکێتی نیشتمانی کوردستان. .