گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق مانگی ڕابردوو زیاتر لە شەش ملیار دۆلار داهاتی لە فرۆشتنی نەوتدا دەستکەوتووە

2019.09.02 - 09:51
عێراق مانگی ڕابردوو زیاتر لە شەش ملیار دۆلار داهاتی لە فرۆشتنی نەوتدا دەستکەوتووە
ناس کورد- وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو زیاتر لە 111 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە و زیاتر لە شەش ملیار دۆلار داهاتی هەبووە. . عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد،بڕی هەناردەی نەوتی خاو، گەیشتوەتە 111 ملیۆن و 706 هەزار و 151 بەرمیل، داهاتی فرۆشتنی ئەو نەوتەش گەیشۆتە شەش ملیار و 341 ملیۆن و 553 هەزار دۆلار. . وتەبێژی وەزارەتی نەوەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆی گشتی هەناردەكردنی نەوتی خاو لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری گەیشتوەتە 107 ملیۆن و 520 هەزار و 44 بەرمیل. . هەروەها هەناردەی نەوتی کەرکووک لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە، سێ ملیۆن 523 هەزار و 665 بەرمیل بووە، لە گیڵگەکانی گەیارەش لە پارێزگای نەینەوا بڕی 928 هەزار و 963 بەرمیل هەناردە کراوە، جگەلەوە سێ هەزار و 479 بەرمیل لە ڕێگەی ئوردونەوە هەناردەکراوە. . بەپێی ئامارەکە، كۆی گشتی هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق گەیشتۆتە سێ ملیۆن و 467 هەزار بەرمیل و تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێکیش بە 56 دۆلار 77 سەنت دیاریکراوە. .