گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا.. ئاگر لە باڵیۆزخانەی ڕۆمانیا کەوتەوە [ڤیدیۆ]

2019.09.02 - 08:52
بەغدا.. ئاگر لە باڵیۆزخانەی ڕۆمانیا کەوتەوە [ڤیدیۆ]
ناس کورد وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ئاگر لە بینای باڵیۆزخانەی ڕۆمانیا لە بەغدا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دیبلۆماتکارێک برینداربووە. . شەوی ڕابردوو 1ی ئەیلولی 2019، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکەدا ڕایگەیاند: تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەغدا ئەو ئاگرەیان کوژاندوەتەوە کە لە نهۆمی دووەمی باڵیۆزخانەی رۆمانیا کەوتەوە. . بەپێی میدیا عێراقییەکان، ڕووداوەکە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 1ی ئەیلول ڕوویداوە، لە گرتەیەکەی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت دوکەڵ لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەکەوە بەرزدەبێتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن. https://www.youtube.com/watch?v=NOc3YyxG10g&feature=youtu.be . لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە: "دوای کەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەکە، سەرجەم کارمەندانی باڵیۆزخانەکە لە لایەن کارمەندانی بەرگریی شارستانییەوە رزگار کراون". . هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و  ڕایگەیاندووە، تەندروستی ئەو دیبلۆماتکارەی باڵیۆزخانەی ڕۆمانیا کە لە ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکە برینداربووە جێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستی بۆکراوە. . لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە، محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی رۆمانیا لە بەغدا ئەنجامداوە و لە دۆخی تەندروستی و سەلامەتی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی پرسیووە". . تا ئێستا لەسەر هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق و باڵیۆزخانەی ڕۆمانیاوە هیچ  ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە. .