گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوڵاتییەکیان لە کەمپی دێبەگە سەربڕیوە

ئاسایشی هەولێر: بەدوای چوار تیرۆرستدا دەگەڕێین

2019.09.01 - 23:06
ئاسایشی هەولێر: بەدوای چوار تیرۆرستدا دەگەڕێین
ناس کورد ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ئەندامێکی داعشیان دەستگیرکردووە کە هاوڵاتییەکی سەربڕیوە و بەدوای چوار ئەندامی دیکەی داعشدا دەگەڕین. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندووە، پاش ئەوەی بەرەبەیانی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی کوشتن لە کامپی ئاوارەکانی ناحیەی دیبەگە ڕوویدا، هاووڵاتیەکی دانیشتووی کەمپەکە بەناوی (یوسف عامر محمد) بە سەر بڕدراوی دۆزرایەوە، تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە کە سەر بەڕێکخراوی داعشە. . ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتبارەکە تەمەنی 15 ساڵە و ناوی ئەحمەد خەلیفە ئەحمەد، دانیشتووی کەمپەکە بووە،  دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و ڕاشیگەیاندووە کە سەر بە ڕێکخراوی داعشە. . هاوکات ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندووە، تۆمەتبارەکە دانی ناوە بەوەدا کە  لەسەر ڕاسپاردەی داعش لەگەڵ چوار تیرۆرستی دیکە هەستاون بەئەنجامدانی ئەو تاوانە. . ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوانبارەکە بە بەماددەی 4ی تیرۆر بەندە و لێکۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵ دەکرێت و بەدواداچونیش بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی دیکە بەردەوامە. .