گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک بە وەرگرتنى سەرانە لە هاووڵاتیان لەلایەن حکومەتەوە ناوى دەبات

لە نووسینى هەر عەریزەیەکدا کۆمپانیای جێبەجێکار 20 هەزار دینار و حکومەت 5 هەزار دینارى بەردەکەوێت [بەڵگە]

2019.09.01 - 20:07
لە نووسینى هەر عەریزەیەکدا کۆمپانیای جێبەجێکار 20 هەزار دینار و حکومەت 5 هەزار دینارى بەردەکەوێت [بەڵگە]
ناس کورد- ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان، وێنەى چەند نووسراوێکى گرێبەستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاى بەئەلەکترۆنیکردنى عەریزە نووسین بڵاودەکاتەوە و بەگوێرەى نووسراوەکان لەو 25 هەزار دینارەى کە بۆ نووسینى هەر مامەڵەیەک لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت تەنها 5 هەزار دینارى دەدرێتە حکومەت. . بەگوێرەی نووسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، کە لە بەرواری 14ی شوباتی 2019 دەرچووە و  واژووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کابینەی پێشووی حکومەتی لەسەرە، ئاماژە بەوەکراوە :"لەبەر بەرژەوەندی گشتی و خێرا ڕایکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان، ڕازین لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی پێشنیازکراوی بە ئەلکترۆنیکردنی فەرمانگەکانی دادنووس لەلایەن کۆمپانیای (ئینفۆ ئاڕ ئاڕ) ". . هاوکات بەگوێرەى نووسراوێکی کۆمپانیای "ئینفۆ ئاڕ ئاڕ" کە ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم تێدایە، ئاماژە بەوە کراوە، پشکی حکومەتی هەرێم لە هەر مامەڵەیەک بڕی پێنج هەزار دینارە، کە بری دوو هەزار و 500 دیناری بۆ هاندانی فەرمانبەران دەبێت و دوو هەزار و 500 دینارەکەی دیکەی بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە، واتە بەپێی گرێبەستەکە بری 20 هەزار دیناری پارەی مامەڵەیەک بۆ کۆمپانیاکە دەمێنێتەوە. . لەو بارەیەوە سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لەهەژمارى خۆى لەبارەى نووسراوەکان، روونیکردووەتەوە "ئەو کارە واتای ئەوەیە بەناوی عەریزە نوسییەوە حکومەت سەرانە لە هاووڵاتیان وەردەگرێت و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە". . سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر بەوەدا دەردەکەوێت کە ئەو کارە نایاساییە چونکە دوای فشارەکان کارەکەیان کرد بە 15 ھەزار، کە ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کارێکی نایاسایی و پارە کێشانەوەیە لە خەڵک. 69318471_3228053220545912_2861994235563868160_n.jpg?_nc_cat=105&_nc_oc=AQnVhVe65q5UX4y7MKkr6VaMhzWpjJfRMPDQHn11XStS-S0mXcHWNA46qadbSC5hsgM&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=5d36a9d5a3861c61a3f918faeda804ce&oe=5E0EC097 69537023_3228053227212578_5853232373595897856_n.jpg?_nc_cat=104&_nc_oc=AQnMt71xRcuERHFY6fg-etYG_h4dUuWsv8_zXIl3sQ5SrJ96ZxxORKGvLyGXf-YodbY&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=37a5f22517b9d2850e47613d63412935&oe=5DFE4530 69275502_3228053397212561_5949450670502313984_n.jpg?_nc_cat=108&_nc_oc=AQmJtZxqPrfGTA9K_Vzwp1MYuw9IB35vtJEJNfoAWPDjgL-SN8hnMTvyFk03hEtL_NI&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=7e65d6dfb52fc75d7a10ebe4ab480c90&oe=5DD2EAF7 69518543_3228053390545895_1514834965299200_n.jpg?_nc_cat=109&_nc_oc=AQn0KnYAU23pL1cj3wtwfzqULFtRvPAcHhKoKqPKG-QddQGL1QsS8wTP9f2abpR4uYY&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=079e1b3e4304aaf9a6243de320cb9fe6&oe=5E13834E 69274795_3228053410545893_722693157392744448_n.jpg?_nc_cat=108&_nc_oc=AQkEgtvTf13XLvt3_Nnu1lr9Td6jhUnzxz02-fxMWt1h2fg8MzPqGs8-Oaovn1Ynizc&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=369231e8e3f4f3c3268a529d6efee95f&oe=5DD30817 69386870_3228053413879226_7747134873197871104_n.jpg?_nc_cat=105&_nc_oc=AQlQ48L4Tzrp8tWXrgGHXIy6YOxmAlWACFHMQEsAkrIfI_jp6bW74km9xm9T9BTs8ak&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=f42a1cf7132f578f594d4678a0d772ed&oe=5E113118 69652298_3228053583879209_5124278227627409408_n.jpg?_nc_cat=102&_nc_oc=AQmxsjv3JQsS9EwaQMrNWTV60jAH0FOEK5KpiInARpc3WXxiOwMxIzahCyuYff-pWyY&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=59c8db0f56d6fbcc64f91a1ce0d07098&oe=5DFFE9D1 69251433_3228053623879205_5885415998063902720_n.jpg?_nc_cat=110&_nc_oc=AQnlRvkk8aCRafPOcOMLBrYH0e0NueVY0PHdHByykcTxWtdZTlUAID55g_VQ_68sw_U&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=e76683540aa08dd0c2f1930862c43cdb&oe=5DD19D55 .