گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حزبێکى سیاسى نوێ له‌سلێمانى دامه‌زرا

سۆسیالیست ڕە‌تیده‌كاته‌وه‌ حزبه‌ نوێیه‌کەى سلێمانى باڵێكى جیابوه‌وه‌ى حزبه‌كه‌یان بێت

2019.09.01 - 17:01
سۆسیالیست ڕە‌تیده‌كاته‌وه‌ حزبه‌ نوێیه‌کەى سلێمانى باڵێكى جیابوه‌وه‌ى حزبه‌كه‌یان بێت
ناس کورد- لەناو ئوتێلێک لە شارى سلێمانى پارتێکى سیاسى نوێ دامەزراندنى خۆى راگەیاند و هەرچەندە کەسە دیارەکانى ئەو پارتە نوێیە پێشتر ئەندامى حزبى سۆسیالیستى دیموکراتى کوردستان بوون، بەڵام ئەو حزبە رەتیدەکاتەوە باڵێکى جیابوەوەى حزبەکەیان بێت. .   دوا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌، 1ى ئه‌یلولى 2019)، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا  كه‌ له‌ئۆتێل تایتانیك لە شارى سلێمانى به‌ڕێوه ‌چوو، پارتێکى سیاسى نوێ بەناوى (بزوتنه‌وه‌ى چاكسازى نیشتیمانى) راگەیەندرا. . لەراگەیەندراوى دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى چاكسازیدا هاتووه‌، دواى ئه‌وه‌ى ساڵى 2014 گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى حزبى سۆسیالیست نه‌گه‌یشته‌ ئه‌نجام، ڕە‌وتى چاكسازى سۆسیالیستیان ڕاگه‌یاندووه‌ و له‌و كاته‌ به‌دواوه‌ كاریان بۆ ڕاگه‌یاندنى حزبێكى نوێى سیاسى  كردووه". . له‌به‌شێكى ترى راگەیەندراوى پارتە نوێیه‌كه‌دا، ئاماژە بەوە کراوە، سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵگرتنى دروشمى چاكسازى، له‌پرسه‌ سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و حوكمدارى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا چه‌ندین دروشم و ئامانجى تریان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ و به‌وته‌ى ئه‌و حیزبه‌ نوێیه‌ كار بۆ به‌دیهاتنیان ده‌كەن. . به‌ختیار كه‌ریم، وته‌بێژى حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، ئه‌و حزبه‌ نوێیه‌ به‌شێك نین له‌حزبه‌كه‌یان و لێیان جیابووبێتنه‌وه‌ و ئه‌ندامه‌كانیان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى ڕێكخراوه‌ییان به‌سۆسیالیسته‌وه‌ نییه. . وته‌بێژه‌كه‌ى حزبى سۆسیالیست ئاشكراشى كرد، دوو ئه‌ندامى دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و حزبه‌ نوێیه‌ پێشتر ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى سۆسیالیست بوون و دوو ساڵ پێش ئێستا لە پلنیۆمێكى حزبه‌كه‌یاندا له‌حزبه‌كه‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌ و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى حزبیان به‌سۆسیالیسته‌وه‌ نه‌ماوه. .