گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ لەبەردەم دادگادا ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا

2019.09.01 - 14:55
هەولێر؛ لەبەردەم دادگادا ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا
ناس کورد– له‌بەردەم دادگای تێهەڵچوونەوەی شاری هەولێر، پیاوێك به‌ فیشه‌ك هاوسەرەکەی خۆی كوشت و دواتر ده‌ستگیركرا. . هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 1ی ئەیلولی 2019)، له‌بەردەم دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر لەبه‌رانبه‌ر پاركی سامی عه‌بدولڕە‌حمان، ژنێک کوژرا". . ئاماژەی بەوەشدا، بكوژی ژنه‌كه‌ هاوسەرەکەی خۆیەتی و شەش فیشەکی ناوە بە ژنەکەی خۆیەوە و ده‌ستگیركراوە. . وتەبێژى پۆلیسى هەولێر روونیکردەوە، تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نازانرێت و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستى پێکردووە. . ئامارەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە هەرێمی کوردستان مەترسیدارن و بەگوێرەى ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، تەنیا لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 22 ژن کوژراوون و 32 ژنی دیکە خۆیان کوشتووە، هەروەها 99 ژن سوتاون و 58ی دیکەش خۆیان سوتاندووە. .