گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جۆنى دیب بەهۆى بەشداریکردنى لە ڕیکلامێکدا دووچارى ڕەخنەیەکى زۆر بوەوە

2019.09.01 - 14:01
جۆنى دیب بەهۆى بەشداریکردنى لە ڕیکلامێکدا دووچارى ڕەخنەیەکى زۆر بوەوە
ناس کورد- کۆمپانیای دیۆرى فەرەنسی تایبەت بە دروستکردنی بۆن و پۆشاک، بەهۆی فشاری ڕەخنەگرانەوە ناچاربوو یەکێک لە ڕیکلامی بەرهەمەکانی هەڵبوەشێنێتەوە، لە کاتێکدا کارەکتەرى نێو ڕیکلامەکە ئەکتەرى بەناوبانگ جۆنى دیب بووە. , پاش ئەوەی کۆمپانیای دیۆرى فەرەنسی کە بەناوبانگە لە بواری دروستکردنی بۆن (عەتر) و جلوبەرگ، ڕیکلامێکى بۆ یەکێک لە بۆنەکانى بەناوی "سۆڤاژ" دروستکرد، لە ڕیکلامەکەدا جۆنى دیب ڕۆڵی پیاوێکی هندییە سورەکان  دەبینێت، بەڵام ڕیکلامەکە دووچاری ڕەخنەیەکی زۆر بوەوە. , ڕەخنەگران ناوی عەترەکە کە بە مانای (ناشارستانی) دێت، هاوتاکردنی لەگەڵ هەندییە سوورەکان، بە ڕەگەزپەرستیان لە قەڵمدا. , ئاماژەیان بەوەشکردووە، وشەی سۆڤاژ وشەیەکی ناشرین و نابەجێیە، بەو پێیەی کە لە مێژوودا ئەو وشەیە بەشێوەیەکی ناشرین دژ بە خەڵکی ڕەسەنى ئەمریکا بەکارهاتوە، کە  هندییە سوورەکانن. , پاش بڵاوبوونەوەی ڕیکلامە لە پێگەی فەرمی کۆمپانیاکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێریک، کۆمپانیای دیۆر ناچاربوو بەهۆی زۆری ڕەخنەکانەوە ڕیکلامەکە بسڕیێتەوە. , لەپاڵ کۆمپانیاکەدا، ڕەخنەیەکى زۆر ئاڕاستەى جۆنى دیب کرابو، بەوەى بەشدارى لە ڕیکلامێک کردووە کە ڕەگەزپەرستانەیە. , ,