گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى پارتى و گۆڕان ئاشکرا دەکات

2019.09.01 - 13:22
ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى پارتى و گۆڕان ئاشکرا دەکات
ناس کورد- پارتى دیموکراتى کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان لە پیرمام لە کۆبوونەوەدان و تیایدا پشکەکانى گۆڕان بەگوێرەى رێککەوتنى سیاسى نێوان ئەو دوو پارتە بۆ پێکهێنانى حکومەتى هەرێم، یەکلایى دەکرێتەوە. . (ناس کورد) لە سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەى گۆڕان زانیوویەتى "لە کۆبوونەوەکەدا کارنامەى حکومەتى نوێى هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکرێت و پشکەکانى بزووتنەوەى گۆڕان لەناو کابینەى حکومەتدا یەکلایى دەکرێتەوە". . بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد  بزوتنەوەى گۆڕان لەکابینەى نوێى حکومەتدا جگە لەوەرگرتنى چوار وەزیر، پۆستی بریكاری وەزارەتەکانی (پەروەردە، شارەوانی، ناوخۆ، كارەبا) و جێگری سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرێت و هەروەها  لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرە گشتییەكانیش (24) بەڕێوەبەری گشتی و لەسەر ئاستی نوێنەرایەتییەكان سێ نوێنەرایەتی دەرەوەى پێدەدرێت لەگەڵ سێ پۆست لەناو ئەنجومەنی ئاسایش. . لەکۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى نێوان پارتى و گۆڕاندا، شاندى گۆڕان داواى روونکردنەوە دەکەن لەبارەى هۆکارى درەنگکەوتنى پێدانى ئەو پۆستانە بە بزووتنەوەکە لە کاتێکدا کە نزیکەى سێ مانگە حکومەت پێکهێنراوە. . بەگوێرەى هەواڵێکى میدیاکانى گۆڕانیش هەر لە کۆبونەوەکەدا، دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، کە دەیانەوێت چوار ساڵی داهاتوو سەقامگیر و ئارام بێت و پەیوەندی نێوان هێز و لایەنەكان پتەو بێت، هاوکات خوێندنەوەیان بۆ هەموو دەرهاویشتە ناوچەییەكان هەبێت، لەگەڵ پشتیوانیكردنی هەنگاوەكانی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا. .