گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرهاد ئەتروشى: مەسعود بارزانى دوو جار خزمەتى سوپاى عێراقى کردووە

2019.09.01 - 10:57
فەرهاد ئەتروشى: مەسعود بارزانى دوو جار خزمەتى سوپاى عێراقى کردووە
ناس کورد- پارێزگارى دهۆک لە وەڵامى ژنە سەرکردەیەکى عەرەبدا ڕایگەیاند، بارزانى یەکێکە لە سەرکردە گەورەکانى عێراق و دوو جار خزمەتى بەسوپاکەشى کردووە. , فەرهاد ئەتروشى، پارێزگارى دهۆک لە تویتێکدا کە وەڵامى چەند وتەیەکى حەنان فەتلاوى، پەرلەمانتارى پێشوى عێراقی داوەتەوە، ڕایگەیاندووە: "بەداخەوە هەندێک لە ڕەفیق حیزبییەکان دەڵێن 'بارزانى هیچى بۆ عێراق نەکردووە'، لە کاتێکدا بارزانى زۆر کارى بۆ عێراق کردووە و یەکێکە لە سەرکردە گەورەکانى عێراق". , پارێزگارى دهۆک ئەوەشى وتوە: "ئەو زمانەى کە هەندێک ڕەفیق حیزبى لەبارەى بارزانییەوە قسەى پێدەکەن، ئاستێکى نزمە، ئەوەش بۆ بارزانى بەسە کە ساڵى 1991 بارزانى بڕیارى لێخۆشبوونى بۆ دیلەکانى سوپاى عێراق دەرکردووە و ساڵى 2003یش بەشدارى لە دامەزراندنەوەى سوپاى عێراق کردووە". , وتەکانى پارێزگارى دهۆک دواى ئەوە هات، پێشتر حەنان فەتلاوى سەرۆکى جوڵانەوەى ئیرادە و پەرلەمانتارى پێشوى عێراق، لە چاوپێکەوتنێکى میدیاییدا ڕایگەیاندبوو: "مەسعود بارزانى هیچ دەستکەوتێکى بۆ عێراق نەبووە، تەنها بووەتە مایەى کێشە و گرفت بۆى". , ,