گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەنتەرى دەرهێنانى پاسپۆرت لە چەند قەزایەکى کوردستان دەکرێتەوە

2019.08.31 - 21:03
سەنتەرى دەرهێنانى پاسپۆرت لە چەند قەزایەکى کوردستان دەکرێتەوە
ناس کورد- وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان، رایگەیاند "بەبڕیارى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند سەنتەرێکى دەرهێنانى پاسپۆرت لە قەزاکانى هەرێمى کوردستان دەکرێتەوە". . لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا لە هەژمارى خۆى لە تویتەر، رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئاماژەى بەوە کرد، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆك وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان، خزمەتگوزارییەكان لە كەرتی گشتی، نەك هەر تەنیا شارە گەورەكان، بەڵكو هەموو قەزاكانیش دەگرێتەوە". . وتیشى، لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردراوە، سەنتەری دەرهێنانی پاسپۆرت لە قەزای كۆیە و قەزاكانی زاخۆ و سۆران و ئاكرێ، بكرێتەوە. .