گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 رووى دووەمى تەکنەلۆژیا... چۆن منداڵەکانمانى زیاتر دووچارى خەمۆکى کرد؟

2019.08.31 - 19:32
 رووى دووەمى تەکنەلۆژیا... چۆن منداڵەکانمانى زیاتر دووچارى خەمۆکى کرد؟
ناس کورد- بە گوێرەی توێژینەوە زانستییەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی خەمۆکی و خۆکوشتن لەنێوان منداڵان و مێرد منداڵان. . لەمیانەى ڕاپۆرتێکی بەریتانی تایبەت بە ژیانی منداڵان،کە سەرەتای ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە و زیاتر لە چل هەزار خێزانى وەک نموونە بۆ ڕوپێوییەکە وەرگرتووە، دەرکەوتووە ڕێژەی بەختەوەری لە نێوان منداڵان بە تایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 15 ساڵانە،  کەمبووەتەوە. . ڕوپێوییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، زیاتر لە  دوو سەد هەزار منداڵ لە بەریتانیا بەهۆی تەکنەلۆجیاوە هەست بە بە ختەوەری ناکەن و نیشانەکانی خەمۆکیان پێوە دیارە، ئاماژەشى بەوە کردووە کە منداڵانی 25 ساڵ لەمەوبەر زۆر بەختەوەرتربوون  بەراورد بە منداڵانی ئێستا. . ڕاپۆرتەکە جەختی لەوەکردوەتەوە، توڕە کۆمەڵایەتییەکان، وایکردوە زۆربەی منداڵان و مێرمنداڵان لە هەردوو ڕەگەز، ڕازی نەبن لەسەر شێواز و ڕوخساریان، زۆر جاریش لەکاتی بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان توشی گاڵتەجاڕی و تەنز دەبن لەلایەن هاوڕێکانیانەوە، ئەمەش وایکردووە، کە زیاتر گۆشەگیر و دوورەپەرێزبن لە  کۆمەڵگە. cc167e9e-54c7-469e-816f-4582ce7cc92e . ڕوپێوییەکە روونیدەکاتەوە، لەساڵی 2010 ڕێژەی بەختەوەری لەگەڵ هاوڕێ لە 10 نمرە 8.99 بووە، بەڵام لەئێستادا ئەو ڕێژەیە کەمبوەتەوە بۆ 8.59، هەر بەگوێرەی ڕوپێوییەکەش لە 11.8 % منداڵان لە سەر ئەدای  قوتابخانەکانیان ڕازی نین ئەو ڕێژەیەش بەراورد بە پار زۆر بەرزبووەتەوە کە ڕێژەکەی 2.8% بووە. . لێکۆڵینەوە دەروونییەکان دەریانخستوە، پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا، ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و خەمۆکیدا هەیە بە تایبەتی لەنێوان ئەو  منداڵانەی کە  تەمەنیان لەنێوان 13 بۆ 18 ساڵاندایە. . بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوو زانکۆی سان دییگۆ و فلۆریدای ئەمریکی، لەئێستادا نیشانەکانی خەمۆکی و زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتن لە نێوان مێردمنداڵان بەهۆی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرزبووەتەوە، بەراوورد بە ساڵانی2010 -2015 . . هاوکات لێکۆڵینەوەیەکی زانایەکی دەروونناسی ئەمریکی بەناوی جان تۆێنجی، ئاماژە بەوە دەکات منداڵان و مێردمنداڵانی ئێستا بەراورد بە نەوەکانی پێش خۆیان زۆر خەمۆکن، هۆکارەکەشی گەڕاندەوەتەوە بۆ ئەوەی کە لەئێستادا، منداڵان و مێردمنداڵان زۆربەی کاتەکانیان بەدیار کۆمپیوتەر و تابلێتەکانیانەوە بەسەر دەبەن، کەمترین پەیوەندیان لەگەڵ کۆمەڵگای دەوروپشتیان هەیە، ئەمەش وایکردووە گۆشەگیربن هەست بە خەمۆکی بکەن. cc167e9e-54c7-469e-816f-4582ce7cc92e . هەر لەو باریەوە گۆڤاری "تایم"ى ئەمریکی، جەختی لەوەکردوە، ئەو گەنجانەی کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن، زیاتر دوچاری خەمۆکی و توشبون بە نەخۆشییە دەروونییەکان دەبن، هەر ئەوەش هۆکاری سەرەکییە بۆ نەمانی متمانەبوون بە کەسایەتییەکانیان. . بە گوێرەی گۆڤاری "تایم"ی ئەمریکی، تۆڕی کۆمەڵایەتی  ئینیستاگرام، خراپترین پێگەیە، لە سەر باری دەروونی منداڵان و مێردمنداڵان، چونکە لەکاتی بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان زۆر جار تووشی گاڵتەجاڕی دەبن لەلایەن کەسانی ترەوە، زۆرجاریش هەر بەو هۆیەوە ڕوخساری  خۆیان لەگەڵ کەسانی تر بەراورد دەکەن ئەوەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی خۆیان بەکەم بزانن و متمانەیان بەخۆ نەمێنێت. .