گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەیەک لە حکومەتى هەرێمەوە لەبارەى بوونی سەربازگەى ئیسرائیلی لە هەولێر

2019.08.31 - 16:28
ڕونکردنەوەیەک لە حکومەتى هەرێمەوە لەبارەى  بوونی سەربازگەى ئیسرائیلی  لە هەولێر

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتى هەرێم هەواڵی بوونی "سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە گوایە لەلایەن ژەنەڕاڵێکی ژنەوە بەڕێوەدەبرێت دوورە لە ڕاستییەوە."

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتى هەرێم دەشڵێت، "حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەکاتەوە و پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەکی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە بۆ قازانج و دەستکەوتی شەخسی."

.

لێدوانەکەى وتەبێژی هەرێم لە وەڵامی وتەکانى ئەکرەم کەعبی، سەرکردەى "بزوتنەوەى نوجەبا" بوو کە لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند، "هاتنەناوەوەى ئیسرائیلییەکان بە پاسپۆرتی ساختەى ئەمریکییەکان بەڵگەیە لەسەر ئەوەى سەربازگەى ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان هەیە."

وتیشی، "عێراق لە ڕێگەى فڕۆکەى ئێف 35ەوە بۆردومان نەکراوە، بەڵکو لەڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە بووە، ئیسرائیلییەکان بە پاسپۆرتی ساختەی ئەمریکییەوە هاتوونەتە عێراق و ئێمەش شوێنیان دەزانین لە بنکەى سەربازی عەین ئەسەد."

ڕاشیگەیاند، "چالاکێکی ئیسرائیلی بە پلەى ژەنەڕاڵ هاتووەتە عێراق و سەربازگەیەکی لە هەولێر هەیە."