گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا.. بەهێزی زریانی دۆریان گەیشتوەتە ریزبەندی زریانە مەترسیدارەکان

2019.08.31 - 15:04
ئەمریکا.. بەهێزی زریانی دۆریان گەیشتوەتە ریزبەندی زریانە مەترسیدارەکان
ناس کورد ناوه‌ندی نیشتمانیی باهۆز له‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد پله‌به‌ندیی زریانی دۆریان، كه‌ بڕیاره‌ دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ بگاته‌ فلۆریدا، بۆ ئاستی چوار به‌رزكراوه‌ته‌وه‌. . له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ زریانی دۆریان به‌ خێرایی 17 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، به‌ره‌و خۆرئاوای ئەمریکا له‌ پێشڕە‌وییدایه‌. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، "ئاستی باهۆزه‌كه‌ بۆ پله‌به‌ندیی چوار به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و خێرایی ئه‌و تۆفانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێت گه‌یشتووه‌ته‌ 220 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا." . كاربه‌ده‌ستان له‌سه‌ر ئاستی حکومەتی فیدراڵیی و لێپرسراوانی خۆجێی له‌ فلۆریدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان له‌باره‌ی باهۆزه‌كه‌ كراون و داوا له‌ هاووڵاتییانیش ده‌كرێت له‌ شوێنه‌ پارێزراوه‌كان دوورنه‌كه‌ونه‌وه‌. . لای خۆشییه‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا،  سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پۆڵه‌ندا كه‌ بڕیاربوو له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامیبدات، هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و بڕیاریدا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ باهۆزه‌كه‌، له‌ واشنتۆن بمێنێته‌وه‌.