گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە.. پەناخوازێکی عێراقی لە فەڕەنسا ئۆتۆمبێلی مامۆستای منداڵەکەى دەسوتێنێت.. هۆکارەکەى؟

2019.08.31 - 13:48
وێنە.. پەناخوازێکی عێراقی لە فەڕەنسا ئۆتۆمبێلی مامۆستای منداڵەکەى دەسوتێنێت.. هۆکارەکەى؟
ناس کورد- پەناخوازێکی عێراق لە باشوری فەڕەنسا دانیناوە بەوەى ئۆتۆمبێلی مامۆستای منداڵەکەى سوتاندووە وەک تۆڵەکردنەوە لێی. بەرپرسانی فەڕەنسا دەڵێن، داواکاری مافی پەنابەری ئەو هاوڵاتییە عێراقییە ڕەتکراوەتەوە و کێشەى خێزانیشی هەیە و ڕێگری لێکراوە سەردانی منداڵەکەى بکات. . داواکاری گشتیی شاری مۆنت دی مارسان لە باشوری فەڕەنسا دەڵێت، "دواینیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، ئاگرێک لە ناوەندی شار کەوتەوە و ئۆتۆمبێلێک بە تەواوی سوتا، دواتر زانرا کە لەلایەن پەناخوازێکی تەمەن 21 ساڵی عێراقییەوە بووە کە داواکاری مافی پەنابەرێتی ڕەتکراوەتەوە." دەشڵێت، "پۆلیسی گەنجە عێراقییەکەى دەستگیکردووە و دانی ناوە بە سوتاندنی ئۆتۆمبێلی مامۆستای منداڵەکەى لە قوتابخانەى ئەو منداڵانەى کێشەى خێزانییان هەیە تاوەکو تۆڵەى لێ بکاتەوە." دەشڵێت، "پەناخوازە عێراقییەکە لە 22ی ئەیلول دادگایی دەکرێت بە تۆمەتی سوتاندنی ئۆتۆمبێل و توندوتیژی خێزانی."