گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی چەند دانپێدانانێکەوە دۆزراوەتەوە

ڕوفاتی ئەفسەری سوپای عێراق ئەبوبەکر سامەڕایی دۆزرایەوە کە داعش سەری بڕیبوو (وێنە)

2019.08.31 - 11:38
ڕوفاتی ئەفسەری سوپای عێراق  ئەبوبەکر سامەڕایی  دۆزرایەوە کە داعش سەری بڕیبوو (وێنە)
ناس کورد- تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ڕوفاتی ئەبوبەکر سامەڕایی، ئەفسەری سوپای عێراقیان دۆزیوەتەوە کە ساڵی 2017 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە دەروازەى تەریبیل سەربڕدرا. تۆڕەکە چەند وێنەیەکی ڕوفاتی ئەبوبەکر سامەڕایی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "کردەى دۆزینەوەى ڕوفاتی ئەبوبەکر دوای چەند دانپێدانانێکی چەکدارانی داعش بووە." . مانگی کانونی دووەمی 2017، ڕێکخراوی داعش ئەبوبەکر یاسین سامەڕاییان سەربڕی دوای ئەوەى لە ناوچەیەکی ئەنبار لەگەڵ سێ هاوڕێیدا فڕاندنیان. هەر ئەو کاتە داعش ڤیدیۆ ساتی سەربڕینی ناوبراویان بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت دووان لە هاوڕێکانى بە گوللە دەکوژرێن و چارەنوسی سێیەمیشیان دیار نییە. ئەبوبەکرد لەدایکبووی 1986 بوو، دانیشتووی گەڕەکی عامرییەی بەغدا بوو، لە ڕیزی پاسەوانی سنوری لە پارێزگای ئەنبار کاری دەکرد. asne   asne asne asne