گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئه‌مریكا كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێرانی خسته‌ لیستی سزاكانییه‌وه‌

2019.08.31 - 10:53
ئه‌مریكا كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێرانی خسته‌ لیستی سزاكانییه‌وه‌
ناس کورد ئەمریکا به‌ تۆمه‌تی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر سوپای پاسداران کەشتیی ئادریان دەریای خستە لیستی سزاکانیەوە. . له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئه‌و كه‌شتییه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسداران، نه‌وتی گواستووه‌ته‌وه بۆیە خراوەتە لیستی سزاکانەوە. . به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ كه‌شتیی "ئادریان ده‌ریا" دوو ملیۆن و 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی بۆ پشتیوانی سوپای پاسداران گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ لیستی سزاكانی ئه‌مریكادایه. . هاوكات مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، زه‌ریف، گرنتی دایه‌ به‌ریتانیا كه‌ ئادریان ده‌ریا-1 نه‌چووه‌ته‌ سووریا، به‌ڵام ئێمه‌ خاوه‌نی زانیاریی متمانه‌پێكراوین كه‌ كه‌شتییه‌كه‌ چووه‌ته‌ به‌نده‌ری ته‌رتوس له‌ سووریا". . قەیرانی کەشتییە ئێرانیەکە هه‌رێمی جه‌به‌لتارقی سه‌ر به‌ به‌ریتانیا، رۆژی 4ی ته‌مووز، به‌ تۆمه‌تی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر سووریا، كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی "گره‌یس 1" كه‌ ئاڵای په‌نه‌مای هه‌ڵكردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ركرد. . هاوکات لە بەرانبەردا، سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی 19ی ته‌مووز كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانیی "ستێنۆ ئێمپێرۆ"ی له‌ كاتی تێپه‌ڕین به‌ گه‌رووی هورمزدا، به‌ تۆمه‌تی پابه‌ند نه‌بوون به‌ یاساكانی ده‌ریاوانی، ده‌ستبه‌سه‌ركرد. . دادگای باڵای جه‌به‌لتارق رۆژی 15ی ئاب بڕیاریدابوو كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌ ئێرانییه‌كه‌ ئازادبكات به‌ڵام دادگای ناوچه‌ی كۆڵۆمبیای ئه‌مریكا، بڕیاریدا ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌دا بگیرێت. . ئێران له‌دوای ئازادكردنی کەشتی "گره‌یس 1" ئاڵای خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵكرد و ناوه‌كه‌شی بۆ "ئادریان ده‌ریا-1" گۆڕی