گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەکی ڕوسی: کورد و سعودییەکان هاوکاری ئیسرائیلیان کردووە لە بۆردوومانکردنى کۆگاکانى عێراق

2019.08.30 - 21:34
ڕۆژنامەیەکی ڕوسی: کورد و سعودییەکان هاوکاری ئیسرائیلیان کردووە لە بۆردوومانکردنى کۆگاکانى عێراق
ناس کورد- بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی ڕوسی، تەقاندنەوەی جبەخانەکانی چەک لە عێراق، بە پلانێکی هاوبەش بووە لە نێوان کورد، سعودیە و ئیسرائیل. , لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "نيزاڤيسيمايا گازيتا"ی ڕوسی، کە ئەمڕۆ هەینی 30ى ئابی 2019، بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە: "کوردەکانی سوریا لەگەڵ سعودییەکان، کارئاسانی تەواویان بۆ ئیسرائیل کردووە بۆ ئەوەی کۆگاکانی حەشدی شەعبی لەناو خاکی عێراقدا بکات بە ئامانج". , ڕاپۆرتەکەى ڕۆژنامە ڕوسییەکە ئاماژەى بەوشکردووە: "بە شێوەیەکی تێۆری، هەماهەنگی تەکتیکی نێوان سعودییەکان و کوردانی سوریا هەیە، بەتایبەتی دوای هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە بۆ هێزەکانی هەسەدە لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی فورات". , ئەوەش خراوتەڕو، زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان ئێران، زۆر جارئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، کەپەیوەندییەکی نەپساو لەنێوان ئیسرائیل و کوردانی سوریادا هەیە. , لەبارەى تێوەگلانى ئەمریکا لەو هێرشانە، ئەنتۆن مارادسۆف، شارەزا لە ئەنجومەنی ڕوسیا بۆ کاروباری دەرەوە، ڕایگەیاندووە: "ئەگەر بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ کۆگاکانی چەک لە عێراق بە یارمەتی ئەمریکا نەبێت، لانی کەم ئەو ئاگاداری پلانەکانی ئیسرائیل بووە". , ئەو شارەزا ڕوسییە، باسیلەوەشکردووە، ئاماژەکان بۆ ئەو دەچن فڕۆکە بێفرۆکەکانی ئیسرائیل لە فرۆکەخانەکانی خۆرهەڵاتی فوراتەوە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا و هێزەکانی هەسەدەدایە، فڕیبن بەرەوە ئاسمانەکانی عێراق. , ئەو شارەزایە ڕەخنەى لە دەزگا هەواڵگرییەکانى عێراق گرتووە و دەڵێت: "شڵەژاوی و پشک پشکێنەی دەزگاکانی هەواڵگری عێراق، وای کردووە ئەو دامەزراوەیە لاوازبێت ولە ئاست ڕوداوەکاندا نەبێت". , بە گوێرەى ئەو ڕۆژنامەیە ئەو بۆردوومانانەى ئیسرائل واى کردووە، لایەنگرى بنیامین نەتەنیاهۆ لە ئیسرائیل هەڵکشێن و پشتیوانییە جەماوەرییەکانى زیادى کردووە. , ,