گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خانمە گۆرانیبێژێکى لوبنانى باس لە خاکى بوونى سەرۆککۆمارى وڵاتەکەى دەکات

2019.08.30 - 18:41
خانمە گۆرانیبێژێکى لوبنانى باس لە خاکى بوونى سەرۆککۆمارى وڵاتەکەى دەکات
ناس کورد- پاش سەردانى بۆ لاى سەرۆکى وڵاتەکەى، خانمە هونەرمەندى لوبنانى سیرین عەبدولنور، سەرسامى خۆى بە خاکى بوونى سەرۆککۆمارى لوبنان دەربڕی و بۆ ئەو مەبەستەش وێنەکانى بڵاو کردەوە. ، سیرین عەبدولنور، ژمارەیەک وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی و کچەکەی تالیا، لەگەڵ میشێل عۆن، سەرۆککۆماری لوبنان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام بڵاوکردەوە، کە لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان گیراون لە کۆشکی "بەیتولدین"لە بەیروتی پایتەخت. ، ئەو خانمە گۆرانیبێژە ئەوەشى لەکاتی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی نوسیوە: "خۆشە سەرۆکەکەت ئەوەندە خاکی بێت، کاتێک گوێی لە دەنگی تالیاى کچم بوو کە یاری لە باخی کۆشکەکەدا دەکرد، هاتە خوارەوە بۆلای، تالیاش زۆر بە شەرمەوە لە بەردمی ڕاوەستا و سەرسام بوو".