گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەرمى پیاوێکى تەمەن 50 ساڵ لە ڕوبارى سیروان دۆزرایەوە

2019.08.30 - 17:05
تەرمى پیاوێکى تەمەن 50 ساڵ لە ڕوبارى سیروان دۆزرایەوە
ناس کورد- پۆلیسى گه‌رمیان دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى هاوڵاتییه‌كى دانیشتوى كه‌لارى، لەڕوبارى سیرواندا ڕاگه‌یاند، ماوەى , پۆلیسى گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30 ى ئابى 2019، ئاماژەى بەوەکرد: "ئه‌مڕۆ هه‌ینى ته‌رمى هاوڵاتى یاسین مه‌حمود محه‌مه‌د كه‌ له‌دایبكووى ساڵى 1975 و دانیشتوى گوندى ئه‌ڵمانیه‌ له ‌قه‌زاى كه‌لار، له‌نێو ڕوبارى سیرواندا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ به‌شى پزیشكى دادوه‌رى قه‌زاكه،‌ كه‌ به‌هۆى خنكان له‌ ئاوى ڕِووباره‌كه‌دا گیانى له‌ده‌ستداوه"‌. , ئەوەش پاش ئەوە دێت، دوێنى پێنج شه‌ممه‌، كه‌سوكارى ناوبراو له ‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌، داوایان له‌ هاوڵاتییان و مه‌له‌وانانى ناوچه‌كه‌ كرد، به‌دواى ته‌رمى ئەو کەسەدا له ‌ڕوبارى سیرواندا بگەرێن، پاش دیارنه‌مانى بۆ چه‌ند كاتژمێرێك مۆبایل و جلوبه‌رگە‌كهى‌ له ‌لێوارى ڕوباره‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و كه‌سوكاره‌كه‌شى گومانیان بووە کە لە سیرواندا خنکابێت. , بەگوێرەى ئامارەکانى بەرگری شارستانی گەرمیان، لەماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا، ئەمە چوارەمین حاڵەتی خنکانە کە لەو ناوچەیە تۆمارکرابێت، هەروەها سێ کەسیش لە خنکان ڕزگارکراون لەو ماوەیەدا. , ,