گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دهۆک؛ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون

2019.08.30 - 16:17
دهۆک؛ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون
ناس کورد- بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لە سنوری پارێزگای دهۆک، سێ کەس گیانیان لە دەستدا و سێ کەسی دیکەش بردنداربوون. , لە ڕاگەیەندراوێکدا ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 4:30ی خولەکی بەرەبەیانی ئەمرۆ، لەسەر جادەی کەمپی دۆمیز لە ڕێگای نێوان پارێزگای دهۆک و کۆمەڵگای شاریا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا موهاڤی وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا سێ کەس گیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. , وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم قوربانییەکانی ڕووداوەکە ئێزدین، کە پێنج کەسیان دانیشتووی کۆمەڵگای شاریا و کەسێکیان دانیشتووی پارێزگای دهۆک بووە. , ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ نەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاسێک لە شاخی بەرانان لە سنوری دەربەندیخان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 19 کەس دیکەش برینداربوون. , ,