گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆرانی هەورامی بەشێوەی پۆپ دەڵێت

حەمید شەریفی ئەلبومێکی نوێى بڵاوکردەوە

2019.08.30 - 15:16
حەمید شەریفی ئەلبومێکی نوێى بڵاوکردەوە
ناس کورد-شەهرام عەزیز   هونەرمەند حەمید شەریفی بەمنزیکانە نوێترین ئەلبومی خۆی بڵاودەکاتەوە کە لە چەند گۆرانییەکی ئەلبومەکەیدا گۆرانی هەورامی بەشێوەی "پۆپ" وتووە و بە وتەی خۆی یەکەمجارە کاری لەو شێوەیە بکرێت. . هونەرمەند حەمید شەریفی، لەبارەی ئەلبومە نوێیەکەیەوە بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"ئەلبومە نوێیەکەم ناوی (مینیماڵ)ە  واتە، کورت و سادە، ئەلبومەکە لە نۆ تراک پیکهاتووە، کە سێ تراکیان هەورامییە و سەرجەمیان بەرهەمی خۆمن". . شەریفی ئاماژەى بەوە کرد،  تایبەتمەندییەکی ئەلبومەکەی ئەوەیە، کە بۆ یەکەمجار بەشێوەی "پۆپ" گۆرانی هەورامی وتووە و پێشتر هیچ بەرهەمێکی لەو شێوەیە نەبووە. . ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوەشكرد:" ئەم ئەلبومەم جیاوازە لەوەی ڕابردوو، چونکە زیاتر موزیکمی تێدا بەکارهاتووە بەراورد بە کاری ڕابردووم و لە ڕووی بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی دەنگیشەوە، هەر جیاوازە و تایبەتمەندی خۆی هەیە". . حەمید شەریفی ئاشکراى کرد، کلیپێکیشی ئامادەکردووە کە خۆی سیناریۆکەی نوسیوە و دەرهێنانیشی بۆ کردووە و کارەکە تەواو بووە. . حەمید شەریفی لە دایکبووی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لەساڵی 1998 یەکەم ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە کە سەرجەم ئاوازەکانی لە ئامادەکردنی خۆی بوون، شەریفی جگە لە گۆرانی وتن ئەزموونی نووسینی شیعریشی هەیە. https://youtu.be/nMI9BMybFxU .