گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەڵادزێ؛ دوای 20 ساڵ پۆلیس تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر كرد

2019.08.30 - 12:43
قەڵادزێ؛ دوای 20 ساڵ پۆلیس تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر كرد
ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک بڵاوکردەوە کە 20 ساڵ پێش ئێستا  فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە. .   لە ڕاگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئاماژە بەوە کراوە،  تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی ( پ. ع)  دەستگیرکردووە، کە له‌دایكبووی ساڵی 1973یە و دانیشتووی شاری قەڵادزێیە، کە له‌ ساڵی 1999 فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی بۆ ده‌رچووه. . پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌ ساڵی 1999 ئۆتۆمبێلێكی پێ بووه‌ و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ بناری قه‌ندیل له‌ نزیك ناحیه‌ی ژاراوه‌ به‌ هۆكارێكی نادیار ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئافره‌تێك كه‌ سه‌رنشین بووه‌ له‌گه‌ڵیدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەر لە ساڵی 1999 كه‌سوكاری ئافره‌ته‌كه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر شۆفێره‌كه‌ تۆمار ده‌كه‌ن و پاش ئه‌وه‌ی له‌دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رده‌چێ بۆ شوێنێكی نادیار هەڵدێت، به‌ڵام دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو له‌ گەڕەکی ڕاپەڕین لە قه‌ڵادزێ ده‌ستگیر كرا. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، له‌ ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌ مادده‌ی 24 بڕگه‌ی 1 له‌ یاسایی هه‌مواركراوی هاتوچۆ دەستبەسەرکراوە و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌. .