گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەربەندیخان؛ لە وەرگەڕانى مینی پاسێک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 19ی دیکە برینداربوون

2019.08.30 - 11:49
دەربەندیخان؛ لە وەرگەڕانى مینی پاسێک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 19ی دیکە برینداربوون
ناس کورد- شەهرام عەزیز ئۆتۆمبێلێکی جۆری "مینی پاس" لە شاخی بەرانان لە دەربەندیخان کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 19 کەسی دیکە برینداربوون، کە سەرجەمیان ئەندامی دوو خێزانن. . ڕێژەن بورهان، وتەبێژی هاتوچۆی دەربەندیخان بە ناس کوردی ڕاگەیاند : " سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (هەینى) ئۆتۆمبێلێکی مینی پاس لە شاخی بەرانان کەوتە خوارەوە کە سەرنشینەکانی خەڵکی دیالە بوون و بۆ گەشت چووبونە سەیرانگای ئەحمەد ئاوا". . وتیشی، سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە سەرجەمیان ئەندامی دوو خێزانن و خزمی یەکترن، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا دوو کەسیان گیانی لەدەستداوە و 19 کەسی دیکەیان برینداربوون، کە 12یان منداڵن و تەمەنیان لەنێوان یەک ساڵ و  13 ساڵانە. . وتەبێژی هاتوچۆی دەربەندیخان روونیکردەوە، برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوون. . ڕێژەن بورهان جەختى کردەوە، ڕووداوەکە لە ئەنجامی تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکەوە بووە، لە ئەنجامدا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لە شاخەکە کەوتووەتە خوارەوە. .