گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینی دەکرێت لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران ببارێت

2019.08.30 - 09:31
پێشبینی دەکرێت لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران ببارێت
ناس کورد-   شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند "بۆ جارێکی دیکە ناوچەکانی دهۆک و هەولێر و چەند ناوچەیەکی دیکە دەکەونە ژێر کاریگەری هەور و هەورە بروسکە و ئەگەری باران بارانیش هەیە". . یوسف عاید، کە شارەزایەکی بواری کەشناسیى عێراقییە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و باکوری ڕۆژئاوای تکریت و موسڵ هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی هەورە بروسکە و باران باریندا. . ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەورانە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراقەوە دەجوڵێن بەرەو باکور و دواتر ئەگەری باران بارینیان هەیە. .