گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی فێڵکردن لە خەڵک ژنێکمان دەستگیرکرد

2019.08.29 - 22:00
پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی فێڵکردن لە خەڵک ژنێکمان دەستگیرکرد
ناس کورد- پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەتۆمەتی فێڵکردن لە ھاوڵاتیان ژنێکیان دەستگیکردووە، کە بە خەڵکی وتووە، گوایە لەگەڵ بەرپرسێکی باڵا کاردەکات و لە بەرامبەر بڕێک پارەدا زەوییان بۆ وەردەگرێت. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەکات، ژنێکیان بە ناوی "د، ع، س" دەستگیرکردووە، کە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و دەرکەوتووە کە بەناوی زەوی وەرگرتنەوە فێڵی لە خەڵک کردووە و پارەی لێوەرگرتوون. . پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەدا روونیکردووەتەوە، پاش ئەوەی کەسێک سکاڵای لەسەر ئەو ژنە تۆمارکردووە وتویەتی، ئەو ژنە فێڵی لێکردووە و پێی وتووە، کە گوایە لەگەڵ بەرپرسێکی باڵا کار دەکات و لەبەرامبەر پێدانی بڕی ھەزار دۆلاردا بەڵێنی وەرگرتنی پارچەیەک زەوی پێداوە، پاش تۆمارکردنی سکاڵاش لەسەری دەستگیرکراوە. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لەکاتی وەرگرتنی وتەکانیدا تۆمەتبارەکە دانی بەوەدانا کە تۆمەتبارێکی دیکەی لەگەڵدایە بەناوی "ش،ج، ح" و ئەویش دەستگیر کراوە. . پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، تۆمەتبار "د، ع، ص" لەسەر ھەمان کەیسی فێڵکردن سکاڵایەکی دیکەی لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین لەسەر تۆمارکراوەو لەلایەن دادگاوە داواکراو بووە. .