گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز لە قۆناغی کۆمەڵەکەندا هەیە

تیروپشکی چامپیۆنسلیگ ڕاکێشرا و بەرشەلۆنە لە بەهێزترین کۆمەڵەدایە

2019.08.29 - 20:23
تیروپشکی چامپیۆنسلیگ ڕاکێشرا و بەرشەلۆنە لە بەهێزترین کۆمەڵەدایە
ناس کورد-   ئەمشەو لە شاری مۆناکۆی فەڕەنسا تیروپشکی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2019 – 2020 ڕاکێشرا و چەندین ڕوبەڕووبونەوەی بەهێز لەخۆدەگرێت، کە گرنگترینیان لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان دەبێت لە کۆمەڵەی یەکەمدا. . هاوکات یەکێکی دیکە لە یارییە ڕوبەڕوبوونەوە بەهێزەکان، لە نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و یۆڤانتۆس دەبێت لە کۆمەڵەی “D”دا، هاوکات لە کۆمەڵەی “A”دا هەریەک لە ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان ڕوبەڕووی یەکدەبنەوە. . سەرجەم کۆمەڵەکان: . کۆمەڵەی یەکەم: پاریس سانجێرمان، ڕیاڵ مەدرید، کلۆپ بروج، گەڵاتەسەرای. . کۆمەڵەی دووەم: بایرن میونشن، تۆتنهام، ئۆڵۆمپیاکۆس، کریڤنازێڤدا. . کۆمەڵەی سێیەم: مانچستەرسیتی، شاختار دۆنێتسک، دینامۆزەگرەب، ئەتلەنتا . کۆمەڵەی چوارەم: یۆڤانتۆس، ئەتلەتیکۆمەدرید، بایرن لیڤەرکوزن، لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ . کۆمەڵەی پێنجەم: لیڤەرپوڵ، ناپۆلی، ساڵسبۆرگ، جینک . کۆمەڵەی شەشەم: بەرشەلۆنە، بروسیا دۆرتمۆند، ئیتەرمیلان، سلاڤیابراگ. . کۆمەڵەی حەوتەم: زینیت، بەنفیکا، لیۆن، لایبزیگ، . کۆمەڵەی هەشتەم: چێڵسی، ئەیاکس، ڤالێنسیا، لیل.   .   ئەم وەرزە کە 64هەمین وەرزی پاڵەوانێتییەکە دەبێت و لە 63 ساڵی پێشووی پاڵەوانێتییەکەدا ڕیاڵ مەدرید زۆرترین نازناوی بەدەستهێناوە کە 13 نازناوە.