گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سه‌رۆك كۆمار دژە تیرۆرى عێراق بۆ ئەم ئەرکە رادەسپێرێت

2019.08.29 - 18:40
سه‌رۆك كۆمار دژە تیرۆرى عێراق بۆ ئەم ئەرکە رادەسپێرێت
ناس کورد- سەرۆکى کۆمارى عێراق لە میانەى سەردانیکردنى بارەگاى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق، دەزگاکەى راسپارد  لەسەر ریشەکێشکردنى تیرۆر بە یەکجارەکى. . نووسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆک کۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات "سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه، 29ى ئابى 2019) سه‌ردانی بارەگای ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراقی كرد له‌ به‌غدا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگاکە فه‌ریق ڕوكن تالب شغاتی و فه‌رمانده‌ و گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رانه‌وه‌ بە گەرمی پێشوازی لێكرا". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، له‌ سەردانەکەدا سه‌رۆك کۆمار  له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ده‌زگای دژە تیرۆر‌دا کۆبووەوە و جەختی لە پاراستنی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە کردەوە کە بە سەر تیرۆریستانی داعش ھاتووەتە دی، ھاوکات تیشکی خستە سەر ڕیشەکێشکردنی تیرۆر بە یەکجارەکی تا وەکو جارێکی تر سەرھەڵنەدەنەوە. . راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق وتوویەتى " ناكرێت قوربانییە‌كانی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی تر له ‌سوپا و پۆلیس و ھێزەکانی پێشمه‌رگه و حەشدی شەعبی‌ له ‌بیر بكەین كه‌ شان بەشانی دەزگای دژە تیرۆر له‌ یه‌ك سه‌نگه‌ردا دژ بە تیرۆر جەنگان و توانایه‌كی باشیان نیشاندا له ‌به‌رگریكردن له‌ پیرۆزییه‌كانی ئه‌م وڵاتەدا‌، ئەوەش په‌یامێكی نیشتمانی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ گەلی عێراق دا، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا کە دەوڵەتی عێراق سوورە لە سه‌ر بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شارەکانی". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سەبارەت بە کێشەکانی ناوچەکەش سەرۆک کۆمار ئاماژەى بەوە کردووە،  عێراق بووە جەمسەری كۆكردنه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و قبوڵی نەکرد جارێکی دیکە ناوچەکە توشی ئاڵۆزی و گرژی ببێتەوە كه‌ هیچ لایه‌ك سودی لی نابینێت جگه‌ له‌ تیرۆریستان و بیری توندڕەوی. .