گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەرشەلۆنە کۆتا گرێبەست پێشکەشی پاریس سانجێرمان دەکات

2019.08.29 - 16:37
بەرشەلۆنە کۆتا گرێبەست پێشکەشی پاریس سانجێرمان دەکات
ناس کورد-   سەرچاوەکانی هەواڵی فەڕەنسا ئاشکرایانکردووە، پاریس سانجێرمان کۆتا گرێبەستی بەرشەلۆنەی بۆ گواستنەوەی نێیمار ڕەتکردووەتەوە و بەرشەلۆنەش پلانێکی نوێی هەیە کە کۆتا فرێبەستی خۆی پێشکەش بە یانە فەڕەنسییەکە بکات. . ڕۆژنامەی ئاڕ ئێم سی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەکردووە، پاریس ساانجێرمان کۆتا گرێبەستی بەرشەلۆنەی ڕەتکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی نێیمار و بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت دێمبلێی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە گرێبەستەکەدا بێت. . بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، بەرشەلۆنە دەیەوێت بۆ کۆتاجار بچێتە پاریس و گرێبەستێکی دیکە پێشکەشی ئەو یانەیە بکات، گرێبەستەکەش بریتییە لە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ کە بە دوو جار پارەکە بدات، لەگەڵ ڕاکیتیچ و هەروەها دێمبلێ بەشێوەی خواستن بۆ ساڵێک بچێتە پاریس سانجێرمان. . ئەوەی کێشەی بۆ بەرشەلۆنە دروستکردووە و لەئێستادا هەوڵی چارەسەکردنی دەدات ئەوەیە کە، دیمبڵێی فەڕەنسی ڕایگەیاندووە، نایەوێت بەشەلۆنە جێبهێڵێت و بچێتە پاریس سانجێرمان. .