گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زەریف: تا ئەو کاتەى ئەمریکا وەک تیرۆریست مامەڵەمان لەگەڵدا بکات ناچینە گفتوگۆوە لەگەڵی

2019.08.29 - 15:11
زەریف: تا ئەو کاتەى ئەمریکا وەک تیرۆریست مامەڵەمان لەگەڵدا بکات ناچینە گفتوگۆوە لەگەڵی
ناس کورد- وەزیری دەرەوەی ئێران مەرجی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکراکرد و ئاماژە بەوە دەکات، تا ئەو کاتەى ئەمریکا وەک تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵدا بکات ناچنە گفتوگۆوە لەگەڵیدا. , ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئابی 2019، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پایتەختی مالیزیا ڕایگەیاند: "ئەگەر ئەمریکا بیەوێت ئاشتی بەرپا بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوا دەبێت لەگەڵ ئێران پلانی ئاشتی دابنێت و دووبارەش بێتەوە ناو رێککەوتنامەی ئەتۆمی". , زەریف ئاماژەی بەوەشکردووە: "مافی خۆمانە پابەندبوونمان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیەوە کەمبکەینەوە، چونکە ئەمریکا بەتەواوەتی لێی کشاوەتەوە و هەر کاتیش ئەمریکا ئامادە بێت بۆ پابەندی بە رێککەوتنەکە نیشان بدات و بگەرێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ ئەوا ئیمەش ئامادەین گفتوگۆی لەگەڵ بکەین". , وەزیرى دەرەوەى ئێران ئاشکراشى کردووە، ڕازی نابن گفتوگۆ بکەن لەگەڵ ئەمریکا، لەکاتیکدا ئەوان وەک تیرۆرست مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکەن. , ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەساڵی 2015ەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەنێوان ئێران و وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ڕوسیا بەستراوە، بەڵام بەهۆی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە لە ساڵی 2018دا لە ئێستادا گرژی و ئاڵۆزی توند لەنێوان ئەمریکا و ئێران دروست بوە، واشنتن ناوی سەدان سەکردەی ئاینی و سیاسی و سوپای پاسداران و هەروەها سەدان کۆمپانیا و بازرگانی ئێرانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە. , ,