گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەیانەوێت تاوانی ئەنفال بچوک بکەنەوە

تەیموری ئەنفال: هەوڵدەدرێت بەڵگەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی دیکە کە ماون بشاردرێنەوە

2019.08.29 - 15:02
تەیموری ئەنفال: هەوڵدەدرێت بەڵگەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی دیکە کە ماون بشاردرێنەوە
ناس کورد- تەیموری تاقانەی ئەنفال هۆشداری دەدات لەوەی کە حکومەتی عێراق و هەرێم بەنیازن لەمەودوا بە نهێنی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دیکەی کە ماون هەڵبدەنەوە، بەمەبەستی شاردنەوەی بەڵگەکان، جەختیشدەکاتەوە، هەرگیز لەو کارە بێدەنگ نابێت و هەڵوێستی جددی دەبێت. , لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە تەیمور عەبدوڵڵا، تاقانە گەرمیانییەکەی ئەنفال ڕایگەیاندووە: "بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لەسەرچاوە و ئەندام پەرلەمانێکی عێراق دەستم کەوتووە، بڕیار وایە دەزگای شەهیدانی عێراقی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان بەدەر لە یاسا و بێ گوێدانە پێگە و هەستی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ ئەو چەند گوڕە بە کۆمەڵەی لەسەماوە ماوە لەگەڵ هەر گۆڕێکی بە کۆمەڵی دیکە کە لە داهاتودا دەدۆزرێنەوە، بەنهێنی دور لەچاوی میدیاکان و ڕای گشتی کاری تێدا دەکەن و هەڵیدەدەنەوە". , ئەو تاقانەیەی ئەنفال ئاماژەی بەوەشکردووە، مەبەست لەو کارە ئەوەیە کە بەڵگەی تاوانەکان دەشاردرێنەوە، کە ئەوەش نکۆڵی کردنە لە تاوانی ئەنفال و پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکانی تایبەت بە گۆڕە بە کۆمەڵەکانە و پێچەوانەی سەرجەم بنەماکانی مافی مرۆڤ و پەیماننامە نێودەوڵەتیە کارپێکراوەکانە، ئامانجیش لێی شاردنەوەی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس و بچوککردنەوەی تاوانی ئەنفالە. , تەیموری ئەنفال جەختیکردووەتەوە، هەرگیز لەوە بێدەنگ نابێت و هەموو ڕێگایەک دەگرێتەبەر بۆ ڕێگری کردن لەو پیلانە، هیواداریشە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ڕای گشتی کوردستان و عێراق و جیهان لەمەڕ ئەو پێشێلکارییە بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی جدی و مێژوویان هەبێت، بە پێچەوانەوە مێژوو بێ هەڵوێستی کەس لە یاد ناکات. , لە ئێستادا بەشێکى ئەو گۆڕانەى کە هەڵدراونەتەوە، ئەو ڕوفاتى ئەنفالکراوانەى کە تێیدا بوونە و دەرهێدراون براونەتە بەغدادى پایتەخت و بڕیارە لە داهاتوودا بهێندرێنەوە زێدى خۆیان. , ,