گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە مەڕ دۆشین گەڕاونەتەوە

ناحیەى سەنگەسەر؛ بەهۆى وەرگەڕانى ماتۆرسکیلێکى سێ تایەوە کچێکى 14 ساڵ گیانى لەدەستدا

2019.08.29 - 13:15
ناحیەى سەنگەسەر؛ بەهۆى وەرگەڕانى ماتۆرسکیلێکى سێ تایەوە کچێکى 14 ساڵ گیانى لەدەستدا
  ناس کورد- لە نزیک ناحیەى سەنگەسەر بەهۆى وەرگەڕانى ماتۆرسکیلێکى سێ تایە، کچێکى 14 ساڵ گیانى لەدەستدا، پێنج کەسیش بریندار بوون. , لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی دەروەکۆتر سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، ماتۆڕسکیلێکی سێ تەگەری کۆنترۆڵی لەدەستداوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکە برینداربوون. , ئاماژە بەوەشکراوە، قوربانیەکان ئەندامی یەک بنەماڵەن و له مەڕ دۆشین گەڕاونەتەوە، ئەو کەسەشی گیانی لەدەستداوە کچێکی تەمەن 14 ساڵە و خوێندکار بووە. , بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕین، لەناو بریندارەکاندا دووانیان برینەکەیان سەختە و ژنێکی دیکەش لەناو بریندارەکاندا هەیە، سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و تەرمەکەش بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و پاش توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە. , پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24  لەیاسایی هاتوچۆ، شۆفێرەکە بانگهێشتراوە و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە. , جێی ئاماژەیە، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین زۆرترین حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڕوداوەکانی هاتوچۆوە بوون، کە 15کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.   , ,