گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم و بەغدا ڕێککەوتن لەسەر نەهێشتنی وەرگرتنی 10 هەزار دینار لە هاوڵاتیان ناوەڕاست و باشور

2019.08.29 - 11:58
هەرێم و بەغدا ڕێککەوتن لەسەر نەهێشتنی وەرگرتنی 10 هەزار دینار لە هاوڵاتیان ناوەڕاست و باشور
ناس کورد- وەزیری ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ڕێککەوتوون کە چیتر وەرگرتنی 10 هەزار دینار لە هاوڵاتیانی ناوەڕاست و باشوری عێراق نەمێنێت کاتێک سەردانی هەرێم دەکەن. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ی ئابی 2019، شاندێکی وەزارەتى ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتى یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆ سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم کۆبوونەوە. لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسی هاوبەشدا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی زۆر پرسی گرنگی تایبەت بە وەزارەت کراوە لەوانە پرسی پاسپۆرت و ڕەگەزنامە و ناسنامە. . هاوکات یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق وتی، "زۆرێک لە بابەتە گرنگەکانی تایبەت بۆ هەردوو وەزارەت تاوتوێکرا وەک پاسپۆرت و ڤیزا و کردنەوەى فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی و هەماهەنگی تایبەت بە مەشقکردنی و هاوکاری هاوبەش و ڕادەستکردنی تۆمەتباران بە یەکتر." وتیش، "کۆبوونەوەکە ئەنجامی زۆر باشی هەبوو، ڕێککەوتین لەسەر هەڵگرتنی بڕیاری وەرگرتنی 10 هەزار دینار لە هاوڵاتیانی عێراقی کاتێک دێنە هەرێمی کوردستان."