گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشوی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات.. نزیکەى 30 پڕۆژەیاسا لەبەر دەرگا چاوەڕێی گفتوگۆن

2019.08.29 - 12:22
پشوی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات.. نزیکەى 30 پڕۆژەیاسا لەبەر دەرگا چاوەڕێی گفتوگۆن
ناس کورد- پشوی هاوینەى پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە، 1ی ئەیلولی 2019، پەرلەمان دەست بە دانیشتنی ئاسایی خۆی بکات، زیاتر لە 30 پڕۆژەپاسا لە فراکسیۆنە جیاوازەکانەوە ئامادەیە بۆ گفتوگۆ. لە ڕاگەیەنراوێکی ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووە، "بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی‌ ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی‌ هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می‌ په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ی‌ پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 1ی ئه‌یلولی 2019". . بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، لەئێستادا نزیکەى 30 پڕۆژه‌یاسای جیاواز لەلایەن فراکسیۆنەکانەوە ئامادەکراوە و بەردەستە بۆ گفتوگۆکردن لە سەروی هەموویانەوە، پڕۆژەیاساکانى چاکسازی موچە و دەرماڵەکان کە لە ئێستادا لای حکومەتە و بڕیارە لە هەفتەى داهاتوو پێشکەشی پەرلەمانی بکرێت، هەروەها پڕۆژەیاسای دەستوری هەرێمی کوردستان.