گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم تۆمەتبارکردنی فەرمییە

ڕاگەیەنراوێکی عێراق ئیسرائیل بە تەقاندنەوەى بارەگاکانی حەشد تۆمەتبار دەکات

2019.08.29 - 10:52
ڕاگەیەنراوێکی عێراق ئیسرائیل بە تەقاندنەوەى بارەگاکانی حەشد تۆمەتبار دەکات
ناس کورد- وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئیدانەى لێدوانەکەى وەزیری دەرەوەى بەحرەینی کرد لەبارەى تەقینەوەی بارەگا و کۆگاکانى چەکی حەشدی شەعبی لە عێراق. دوێنێ لە تویتێکیدا، شێخ خالید ئەحمەد خەلیفە، وەزیری دەرەوەى بەحرەین پشتگیری بۆردومانەکانى ئیسرائیلی کرد بۆسەر بنکە و بارەگاکانى ئێران و هاوپەیمانەکانی لە عێراق و سوریا و لوبنان. . لە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، چوارشەممە، وەزارەتى دەرەوەى عێراق وەڵامی تویتەکەى دایەوە و ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە "لێدوانەکانى وەزیری دەرەوەى بەحرەین ئیدانە و ڕەت دەکاتەوە لەبارەى دەستدرێژییەکانی ئەمدواییەی سەهیۆنی دوژمن بۆسەر خاکی عەرەبی و حەشدی شەعبی بە بیانوی بەرگریکردن لە خود." لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "حەشدی شەعبی لەپاڵ هێزە چەکدارەکان، پۆلیس، پێشمەرگە و چەکدارانی عەشایەر زۆر بە شانازییەوە شەڕیان کردووە بۆ بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزمان، قوربانی گەورەیان داوە بۆ ئازادکردنی شارەکانى عێراق و تێکشکاندنی تیرۆرستانی داعش."