گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ ئاگرێکی گەورە لە چەند کۆگایەک کەوتووەتەوە زیانى گیانى نییە

2019.08.29 - 10:02
هەولێر؛ ئاگرێکی گەورە لە چەند کۆگایەک کەوتووەتەوە  زیانى گیانى نییە
ناس کورد- ئاگرێکی گەورە لە چەند کۆگایەک لە هەولێر کەوتووەتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر لە هەوڵی کوژاندنەوەیدان، تا ئێستاش زیانى گیانى بەدواوە نەبووە. , بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە لەناو شاری هەولێر چەند کۆگایەکی کەلوپەلی ناوماڵ و پێداویستی ئۆتۆمبێل ئاگری گرت، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش ئاگرەکە بەردەوامە و تیمەکانى بەرگرى شارستانى لە هەوڵى کۆنترۆڵکردنیدان. , بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد: "تائێستا هیچ زیانیکی گیانی لە ئەنجامى ئەو ئاگرە نەبووە، بەڵام سێ کۆگا بە تەواوی سوتاون زیانێکی زۆر ماددی لەو کۆگایانە کەوتووەتەوە". , بەشێک لە شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە شۆرتی کارەبا بوە و سەرەتا یەکێک لە کۆگاکان سوتاوە و دواتر تەشەنەی کردووە بۆ دوکانەکانی دیکە. , لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن، لە سنووری ئاگرەکە دووربکەونەوە بۆ ئەوەی هیچ کەسێک زیانی بەرنەکەوێت. , ,