گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاژانسی پاراستن و زانیاری: لەسەر سکاڵای دژە تیرۆر سیروانی کوێخا نەجم دەستگیر کراوە

2019.08.28 - 20:40
ئاژانسی پاراستن و زانیاری: لەسەر سکاڵای دژە تیرۆر سیروانی کوێخا نەجم دەستگیر کراوە
ناس کورد- ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان لەسەر دەستگیرکردنی سیروان کوێخا نەجم ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە، ڕایدەگەیەنێت، "دەستگیرکردنەکەی لەسەر سکاڵای دژە تیرۆر بووە". , ئەمڕۆ چوارشەممە لەڕونکردنەوەیەکدا ئاژانسی پاراستن و زانیاری سەر بەئەنجومەنی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە: "لەسەر بریاری حاکم ئاوات عومەر دادوەر لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، بە مادەی 421/31 فەرمانی گرتن بۆ سیروان نەجم رەشید ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەرچووە". , ئاژانسی پاراستن و زانیاری ئاماژەی بەوەشکردووە: "لەبەر ئەوەی سیروان کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بووە، لەسەر داوای کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی لەسەر ئەو تۆمەتەی ڕوبەروی کراوەتەوە لەڕێگەی دەزگا پەیوەندییدارەکانەوە بچێتە بەردەم دادگا". , لە ڕونکردەوەکەدا ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە: "لەبەر ئەوەی لەلایەن دژە تیرۆرەوە سکاڵا لەسەر ناوبراو تۆمار کراوە و دەزگای دژە تیرۆریش سەر بە ئاژانسی زانیارییە، بۆیە ئاژانسی زانیاری پەیوەندیدارە بەم کەیسە بۆ روبەروکردنەوە بۆ بەردەم یاسا". , "سیروان کوێخا نەجم تاوانبار نییە و تۆمەتبارە بەکێشەیەک کە دەتوانێت وەک هەر هاوڵاتییەکی تری هەرێمی کوردستان بچێتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی پەیوەندیدار و بەرگری لە خۆی بکات"، لە ڕونکردنەوەکەى ئاژانسی پاراستن و زانیاریدا هاتووە. , پێشتریش لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی، حاکم عومەر ئەحمەد، وتەبێژی دادگای سلێمانی بە ناس کوردی وت: "ڕاستە فەرمانی دەستگیرکردنەکە هەیە و ماددەکەشی تایبەتە بە ڕفاندن و لە ڕۆژی 25ی ئابی 2019 لە دادگای ئاسایشی لیکۆڵینەوەی سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سیروانی کوێخا نەجم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەرچووە". , ,