گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

کێشەی سیاسی ڕوسیا و ئوکرانیا گرفت بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان دروست دەکات

سبەینێ تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانى چامپیۆزلیگ ڕادەکێشرێت

2019.08.28 - 20:29
سبەینێ تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانى چامپیۆزلیگ ڕادەکێشرێت
ناس کورد- بڕیارە سبەینێ تیروپشکى قۆناغى کۆمەڵەکانى وەرزى نوێى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا ڕابکێشرێت و باشترین یاریزانی ئەوروپاش دیاری بکرێت، هاوکات کێشەیەکی سیاسیش تێکەڵ بە پاڵەوانێتییەکە دەکرێت. , بەگوێرەی بەیاننامەیەکی یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا، سبەینێ کاتژمێر 7:00ی ئێوارە بە کاتى هەرێمی کوردستان، تیروپشک بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکرێت، کە 32 یانەن و بەسەر هەشت گروپدا دابەش دەکرێن. , یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێگرى دەکەن لەوەى دوو یانەی یەک وڵات بکەونە یەک کۆمەڵەوە، هاوکات ئەوەی جێگەی سەرنجە، یوفا ڕایگەیاندووە، بە هۆکارى کێشەی سیاسى نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا یانەکانی ئەو دوو وڵاتە ڕوبەڕوى یەکناکرێنەوە. , لە تیروپشکەکەدا هەریەک لە یانەکانى لیڤەرپوڵ و چێڵسى و بەرشەلۆنە و مانچستەر سیتى و یۆڤانتۆس و بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان و زینیت سانپرسبێرگ، لە ئاستی یەکەمدا دانراون. , هەروەها هەر لەو مەراسیمەدا، باشترین یاریزانى ئەوروپا لەسەر ئاستى کوڕان و کچان دیاریدەکرێن، هاوکات باشترین گۆڵچى و بەرگریکار و ناوەڕاست و هێرشبەرى وەرزى ڕابردووى چامپیۆنز لیگیش هەڵدەبژێردرێن. , جێی ئاماژەیە، لەسەر ئاستی کوڕان، هەریەک لە لیۆنێل مێسی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڤێرغل ڤاندایک ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی باشترین یاریزانی ئەوروپا دەکەن. , ,