گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەیسبوک دروشمەکەى گۆڕیوە.. ئایا بە خۆڕایی و بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە؟

2019.08.28 - 16:06
فەیسبوک دروشمەکەى گۆڕیوە.. ئایا  بە خۆڕایی و بۆ هەمیشە  دەمێنێتەوە؟
ناس کورد- فەیسبوک دروشمی بەخێرهاتنی پەڕەى سەرەکی ماڵپەڕەکەى گۆڕیوە بۆ "It's quick and easy - خێرا و ئاسان"، ئەوەش بەشێک لە بەکارهێنەرانی نیگەران کردووە لەبارەى خۆڕاییبوونی خزمەتگوزارییەکە لە داهاتوودا. پێشتر و لە سەرەتای دامەزراندنیدا، دروشمی بەخێرهاتنی ماڵپەڕەکە بریتی بوو لە " It's free and always will be – خۆڕاییە و هەمیشەش وا دەبێت"، بەڵام لە 7ی ئەم مانگەوە (ئاب) دروشمەکەى گۆڕیوە. . هەرچەندە بەشێک لە خزمەتگوزراییەکانی فەیسبوک بوونەتە پارە، لەئێستادا بەکارهێنەران بۆئەوەى بڵاوکراوەکانیان بگاتە زۆرترین کەس دەبێت پارە بدەن. لە ماڵپەڕەکەیدا، فەیسبوک دەڵێت، تۆڕەکەى بە خۆڕایی دەمێنێتەوە و هیچ پلانێک نییە بۆ بە پارەکردنی خزمەتگوزارییەکە لەسەر بەکارهێنەران، لەئێستادا یەک ملیار و 500 ملیۆن بەکارهێنەری لە سەرانسەری جیهان هەیە.