گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەکانی کەش و هەوای شارەکانی هەرێم

2019.08.28 - 10:29
پێشبینییەکانی کەش و هەوای شارەکانی هەرێم
ناس کورد بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند: لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ هەندی پەڵە هەور. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە 28ی ئابی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 31بۆ 45 پلەدا دەبن، کە نزمترین پلەى گەرما لەسلێمانی  تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک  دەبێت. . کەشناسی هەرێم پلەکانی گەرمای شارەکانی بەمشێوەیە دیاریی کردووە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 42 پلە و نزمترین 27 پلە دەبێت بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی 41 پلە و نزمترین 26 پلە دەبێت بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکووک 45 پلە و نزمترین 31 پلە دەبێت بەرزترین پلەی گەرما لە دهۆک 42 پلە و نزمترین 24 پلە دەبێت   .