گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرەتای هەفتەی داهاتوو یوزەر و پاسوۆردی زانکۆلاین ڕەوانەی خوێندنگەکان دەکرێت

2019.08.27 - 20:57
سەرەتای هەفتەی داهاتوو یوزەر و پاسوۆردی زانکۆلاین ڕەوانەی خوێندنگەکان دەکرێت
ناس کورد وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕایگەیاند، لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوەوە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى (خولى یەکەم و دووەم)، دەتوانن وشه‌ی تێپه‌ڕ و یوزەر بۆ زانکۆلاین لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە. . لە ڕاگەیەندراوێکدا عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند یوزەر و وشەی نهێنی بۆ سەرجەم دەرچوان ئامادەکراوە و ڕە‌وانه‌ی وەزارەتى پەروەردە كراوە. . لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، خوێندکارانی 12ی ئامادەیی هەردوو خولى یەکەم و دووەم دەتوانن لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوەوە، سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی زانیارییەکانی تایبەت بە داخڵ بوونی زانکۆلاین. . هەروەها وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە، "پێویستە دەرچوان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بیپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئه‌و زانیاریانەوە‌ دەتوانن داواکاری وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان پڕ بکەنەوە." . سیستمی زانکۆلاین ماوەی چەند ساڵێکە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بەکاردەهێنرێت. . وەزارەتی خوێندنی باڵا، بۆ هەر خوێندکارێک هەژمارێک دروست دەکات و بە یوزەر و پاسوۆردێک خوێندکار دەتوانێت بچێتە ناو سیستمەکەوە و داواکارییەکانی پێشکەش بکات. . ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت ئاماژەی بەوادەی کارابوونی سیستمی زانکۆلاین نەکردووە.