گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەبارەى جوڵاندنى هێزى ئەمریکى لە کەرکوک بۆ ناس کورد دەدوێت

2019.08.27 - 16:02
ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەبارەى جوڵاندنى هێزى ئەمریکى لە کەرکوک بۆ ناس کورد دەدوێت
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح ئوپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ڕەتى دەکاتەوە هیچ هێزێکی ئەمریکی بتوانێت بەبێ ئاگاداری سوپای عێراق و فەرمانی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی عێراق بجوڵێن، وتەبێژى ئۆپراسیۆنەکەش دەڵێت، هیچ هێزێکی ئەمریکی بەرەو کەرکوک جوڵەى پێنەکراوە. , یەحیا ڕەسول، وتەبێژی ئوپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەمریکا ناتوانێت، بەهیچ شێوەیەک هێزەکانی لەناو خاکی عێراق بجوڵێنێت و جێگۆرکێیان پێبکات، بەبێ ئەوەی سوپای عێراق ئاگادار بکرێتەوە". , ئەو بەرپرسە سەربازییە وتیشی، هەر ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەنجامبدرێت دەبێت بە ئاگاداری فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بێت، ڕەتیشکردەوە هیچ هێزێکی ئەمریکی لە کەرکوک جوڵابێت. , لێدوانەکانى وتەبێژى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان پاش ئەوە دێت، ئەمڕۆ سێشەممە، 27ى ئابی 2019، بەشێک لە میدیا عێراقییەکان هەواڵی جوڵانەوەی هێزێکی ئەمریکییان بڵاوکردەوە، کە گوایە بەرەو ناوچەی زاب لە پارێزگای کەرکوک ڕۆشتوون. , ,