گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى ناوخۆى هەرێم هۆکارى سەردانى شاندەکەى بەغدا بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات

2019.08.27 - 15:02
وەزیرى ناوخۆى هەرێم هۆکارى سەردانى شاندەکەى بەغدا بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات
  ناس کورد-   وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق سەبارەت بە هەندێک کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا  سەردانی هەرێم دەکات و نوێنەری حکومەتی هەرێمیش لە بەغدا ئاگاداری سەردانەکە نییە. . ئەمڕۆ (سێشەممە، 27ی ئابی 2019)، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند:" سبەینێ وەزیری ناوخۆی حکومەتی عێراق و شاندێکی باڵا دێنە هەرێم و بۆ باسکردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بانگهێشتمان كردوون". . وەزیری ناوخۆى هەرێم روونیکردەوە، له‌ دیداره‌كه‌دا باس لەو پرس و كێشانه‌ دەکەن كه‌ تایبەتن بە وەزارەتی ناوخۆی هەردوولا و کێشەی هاوڵاتیانیشە بەتایبەتی باری شارستانی. . هاوکات فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بێ ئاگایی خۆی لەو سەردانەی شاندەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد:" ئاگاداری سەردانەکە نیم و ئەگەر هەشبێت تایبەت دەبێت بە بابەتی نێوان ئەو دوو وەزارەتەی هەرێم و بەغدا خۆیان و هیچ پەیوەندییەکی نابێت بە کۆبوونەوەکانی هەردوولا لەبارەى بودجە و نەوت و ماددەی 140". . نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا رەتیکردەوە، لە ئێستادا هیچ شتێک هەبێت بۆ سەردانی شاندی حکومەتی عێراق بۆ هەرێم لەبارەی کێشەکانی نەوت و بودجە و ماددەی 140. . سەبارەت بە سەردانی شاندەکەی هەرێمیش بۆ بەغدا کە بڕیاربوو دوای پشووەکانی جەژن بچنە بەغدا، فارس عیسا باسی لەوەکرد، شاندەکەی حکومەتی هەرێم ئامادەن و چاوەڕوانی حکومەتی عێراقن ئامادەیی دەرببڕن بۆ سەردانەکە. .