گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەڕێوەبەری وەرزشی میلان بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرە گەیشتە شاری مەدرید

2019.08.27 - 13:48
بەڕێوەبەری وەرزشی میلان بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرە گەیشتە شاری مەدرید
ناس کورد- بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئەیسی میلان لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیایە، بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرەی دوو یانە گەورەکەی شاری مەدرید. , ڕۆژنامەى کۆرێری ئیتاڵی ڕایگەیاندووە، بۆبانی بەڕێوەبەری وەرزشی میلان بەرەو مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێکەوتووە، بۆ کڕینی هەریەک لە جەیمس رۆدریگێزی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەنخێل کۆریای یاریزانی ئەتلەتیکۆمەدرید. , ئەو ڕۆرنامە ئیتاڵییە ئەوەشی ئاشكراکردووە، میلان دەیەوێت بەخواستن هەردوو یاریزانەکە بگوازێتەوە ڕیزەکانی. , هەوڵەکانی میلان بۆ گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە لەکاتێکدایە، یانەکە لە یەکەم یاری خۆی لە خولی ئیتاڵیا بە ئاستێکی لاواز دەرکەوت و بەرامبەر ئۆدێنێزی شکستی هێنا. , ,